ماوه‌یه‌ك له ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه گوێ بیستی سیاسی یه‌كانی ئیسرائیل ده‌بین كه پشتگیری له كورد ده‌كه‌ن بۆ سه‌ربه‌خۆی ،تا ئێره كارێكی زۆر باشه كوردیش مه‌منونه كه ئیسرائیل له خه‌مه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن دانیشتوانیكی زۆر و جوغرافیای یه‌كی گه‌وره له نیشتمانێكی داگیركراودا كه چه‌ندین ساڵه دابه‌شكراو زۆڵم لێكراوه،به‌ده‌ستی سیاسه‌تی ده‌وله‌ته‌كانی كه به‌سه‌ریدا دابه‌ش كراوه هه‌ندێك جار له ناو پیلانی نیوده‌وڵه‌تیشدا زولمێكی زۆری لێ كراوه و كڕین وفرۆشتن به خاكه‌كه‌ی كراوه‌له‌سه‌ر حسابی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان،زۆر دورنه‌كه‌وینه‌وه له باسه‌كه ئه‌وه‌ی كه جیگای گومانه و هه‌ندیك جار نائومیدی و پرسیاریش ، بۆچی ئیسرائیل ئاوا به‌زه‌قی له ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه ئه‌م پرسه ئه‌وروژینیت،ئیمه بمانه‌وێت یان نه‌مانه‌وێت كه باسه‌كه دێته سه‌رئیسرائیل چونكه عه‌ره‌ب به دریژای ساڵانی ڕابردوو ئه‌م ووڵاته‌ی وه‌ك دێوه‌زمه‌یه‌ك وێناكردووه له‌سه‌ر شه‌قامی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ئه‌م پشتگیری یه‌ی ئیسرائیل ئه‌بێته هۆی جوڵاندنی هه‌ست و سۆزی زۆرێك له‌م دووشه‌قامه له دژی نه‌ته‌وه‌ی كورد كه ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر كێشه‌ی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌كه‌مان بۆچی ،چونكه ئێمه دراوسیكانمان كه خاكه‌كه‌شمان به‌سه‌ریاندا دابه‌شكراوه هه‌موویان دژی ئیسرائیل نیوه‌یان شه‌قامی عه‌ره‌بی و ئیسلامین نیوه‌كه‌ی تریش داگیركاری خاكمان و ئیسلامیشن له نزیكترین كاردانه‌وه‌ش ئیران بوو كه دژایه‌تی خۆی ڕاگه‌یاند، بۆیه به بروای من ئه‌گه‌ر ئیسرائیل راست ده‌كات و دڵسۆزی نه‌ته‌وه‌ی كورده ئه‌كرا و ئه‌یتوانی له پشت په‌رده‌ی سیاسی و دور له ڕاگه‌یاندن یه‌كه‌م كاری هه‌وڵی بدایه براگه‌وره‌كه‌ی كه ئه‌ویش ئه‌مه‌ریكایه و كاریگه‌ری سیاسی زۆری له كۆشكی سپی هه‌یه قایل بكردایه لانی كه‌م به‌وشێوه‌یه دژی سیاسه‌ته‌كانی كورد نه‌وه‌ستێت و هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانی چه‌ندین ساڵه‌ی كورد نه‌گه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر خاڵی سفر، من پێشوتریش ووتومه ئیسرائیل بۆ ئێمه‌ی كورد ئه‌و دێوه‌زمه‌یه نین بگره سیاسه‌تێكی ڕاست و دروستیان بۆ پارێزگاری له خاك و نه‌ته‌وه‌یان په‌یڕه‌و كردووه بۆیه ئه‌مڕۆ گه‌یشتون به‌و پێشكه‌وتنه‌ی كه هه‌یانه وه من ڕقیشم لێ یان نی یه ، به‌س ئه‌وه‌ی ئه‌م جاره‌و له‌م كه‌شه قه‌یراناوی یه سیاسی یه‌ی عیراق ده‌گوزه‌رێت پێده‌چێت پیلانێكی گڵاوی تر له ئارادا بێت بۆ كورد، هیوا خوازم وانه‌بێت بگه‌ین به دوامه‌نزڵگای ئارامی و سه‌ربه‌خۆی و ڕزگارمان بێت ، ئه‌وی كه زۆر گرنگه ته‌بای یه‌كڕیزی ماڵی كورده، هه‌رلێكترازانێك له نێو ئه‌م ماڵه‌دا دروست بێت كاره‌سات به دوای خۆێدا ده‌هێنیت،هه‌ندێك جار لێره و له‌ویگوی بیستی هه‌ندێك هه‌واڵ ده‌بین له‌مه‌ڕنێوماڵی كوردی كه خوانه‌كرده ئومید به‌خش نابن، لێره‌ش ئه‌ركی گه‌وره و سه‌ره‌كی پاراستنی نیو ماڵی كوردی ئه‌كه‌وێته سه‌ر شانی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌و پێیه‌ی كه پشكی شێری هه‌یه له ده‌سه‌ڵاته‌كانی نیو هه‌رێمی كوردستان ، بۆیه ئه‌بێت دواجار هه‌موولایه‌كمان چاوكراوه‌و زۆر به وریای یه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخی دوای موسڵ بكه‌ین.
به‌هیوای كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆو ئارام.