نوێنه‌رایه‌تیه‌كی خراپ و سه‌قه‌تی میلله‌تی توركومان و گه‌ڕان به‌دووای ئه‌لته‌رناتیڤێكی تر. . . كاوه‌ عاره‌ب

پاش ڕووداوه‌كانی عیڕاق و پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌شداریپێكردنی (یاخوود باشتره‌) بلێین، ده‌ستنیشانكردنی كه‌سێك وه‌كوو نوێنه‌ری توركومان له‌ كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌لایان كاك نێچیرڤان بارزانییه‌وه‌، به‌بی ئه‌وه‌ی دیراسه‌تێكی واقیعی بكرێت له‌سه‌ر هێزه‌ به‌ناو سیاسیه‌كانی تووركومانی له‌ هه‌رێمی كوردستان، هانده‌رێكه‌ كه‌ ده‌بێت جیللی نوی ی تووركومان خوێندنه‌وه‌ی بوَ هه‌بێت و بزانێت، له‌ كوردستان، هێزه‌ به‌ناو تووركومانه‌كان چیین و كێن و چ هه‌ڵوێستیان هه‌یه‌؟

له‌ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌شت حیزبی تووركومانی هه‌ن، ساڵانه‌ پاره‌یه‌كی زوَر له‌ بوودجه‌ی حكومه‌تیان بوَ ته‌رخان ده‌كرێت، مه‌قه‌ڕات و باڵاخانه‌ و ئوَتوَموَبیل و مووچه‌ و نه‌سرییه‌كی زوَر و ئیمكانیه‌تێكی زوَریان ده‌درێتی، هه‌ر ماوه‌ی 3 ساڵ چه‌ندیین كه‌سی بێتوانا و بێ هه‌لوێست و نه‌ناسراو له‌لایان گه‌لی تووركومانه‌وه‌ له‌ كوردستان، ده‌كرێنه‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان و ئیمكانیاتیان پێده‌درێت، سه‌رجه‌م ئه‌م كه‌س و لایانانه‌ نه‌ناسراون و خوَشه‌ویست نیین له‌لایان میلله‌تی تووركومانه‌وه‌ و هیچ قاعیده‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریان نیه‌، به‌ڵكوو میلله‌تی توركومان، كه‌ ئیمڕوچكه‌ واقیعیكی نوی درووست بووه‌، بوَته‌ میللله‌تی دووهه‌م پاش میلله‌تی كورد له‌ هه‌رێمی كوردستان.

ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان، دووباره‌ به‌و سیاسه‌ت و ئیجرائات و ئالیه‌تانه‌ بچته‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی تووركوماندا تاوه‌كوو ئیمڕوَكه‌ په‌یڕه‌وی كردووه‌. .

من وه‌كوو روشنبیرێكی تووركومان له‌ ئه‌مریكا ده‌ژییم، به‌ڵام، باش ئاگادارم كه‌ ئه‌و حیزب و سیاسیانه‌ی تووركومان ئه‌مروكه‌ له‌ كوردستان كاربه‌ده‌ستن و ئه‌ندام په‌رله‌مانن و وه‌زیرن، هیچ كامیان خوَشه‌وه‌یست و ناسراو نیین له‌لایان تووركومانه‌كانی عیراق وه‌ به‌تایبه‌تی له‌لایان تووركومانه‌كانی كوردستان.

ئه‌و هه‌شت حیزبه‌ تووركومانیانه‌ی هه‌ریمی كوردستان، ته‌نانه‌ت هه‌ر هه‌موویان خاوه‌نی 100 كه‌س نیین له‌ ئه‌ندام و لایانگیرانیان، مه‌كته‌ب سیاسی و كارگیره‌كانیان برییتین له‌ براو ژن و كه‌س و كاره‌ نزیكه‌كه‌نیان، زاوا و خه‌زوورێك حیزبێكیان پێكهێناوه‌. . . !! كه‌سیان ناسراو و به‌كه‌ڵك و خوَشه‌ویست نیین له‌لایان جه‌ماوه‌ری تووركومان له‌ شاره‌كانی كوردستان، وه‌ هیچ سوودێك نیه‌ كه‌ میلله‌تی تووركومان بڕوا و هیوایان به‌و هه‌شت حیزبه‌ سیاسیانه‌ی كوردستاندا هه‌بیت.

ده‌بێت گه‌نج و خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی تووركومان له‌ كوردستان، بیر له‌ ئه‌لته‌رناتیفێكی تر بكه‌نه‌وه‌، ده‌بێت كوَتای بهێنن به‌ نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و چه‌ند بازرگانانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر لاشه‌ی ماندوو و برسی و توێنوی تووركومان نانی چه‌ور ده‌خوَن و خوَیان ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه‌.

به‌درێژایی ساڵانێك چه‌ند كه‌سانێك ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیری تووركومان بوونه‌، زوَر حه‌ز ده‌كه‌م وه‌ڵاممی ئه‌و گووتاره‌م بده‌نه‌وه‌، پێمان بلێن چیان كردووه‌ بوَ كورد و توركومان، جه‌نابی مه‌عالی وه‌زیری عه‌دلی حكومه‌ت، سینان بێگ چه‌له‌بی حه‌وت ساڵه‌ وه‌زیره‌ (كه‌ له‌ هه‌موو شوێنێك ده‌لێت) حكومه‌تی تووركیا منی داناوه‌ وه‌ من یوَڵداش زاوام له‌گه‌ڵ شێخ نیهاد بارزانی كه‌س ناتوانێت هه‌ڵمبگرێت. . . حه‌ز ده‌كه‌م بێته‌ ده‌نگ وه‌ڵامم بداته‌وه‌، ئاخوَ چی كردوه‌ بوَ میلله‌تی تووركومان، چی كرد بوَ كوردو تووركه‌مان، چی كرد بوَ هه‌ولێر. . . ؟؟

ئه‌ندامانی په‌رله‌مان هه‌روه‌كوو وه‌زیره‌، ئه‌وانیش هیچ سوودێك و هه‌ڵوێستێكیان نه‌بووه‌، فه‌رموو له‌و كاره‌ساته‌ مروَیانه‌ی كوردستان، ده‌بوایه‌ حیزب و لایانه‌ تووركومانه‌كان، هه‌ڵوێستێكیان هه‌بووایه‌.

زوَر شووره‌ییه‌ ئه‌و حیزبانه‌ باس له‌ هه‌قی تووركومان بكه‌ن و داوای پاره‌و ئیمتیازا ت بكه‌ن له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له‌كاتێكدا، كه‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر مه‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌ بوو، هیچ لایانێك و كه‌سایه‌تیه‌كی تووركومان، ته‌نانه‌ت به‌یاننامه‌یه‌كیان پێده‌ر نه‌كراوه‌!!!؟؟؟ كه‌ ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ ته‌روَریستیانه‌ بكات. . . به‌راستی جێگه‌ی شه‌رمه‌زارییه‌ بوَ ئێمه‌ی تووركومان.
له‌و بواره‌دا، ڕوَڵی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌ نیشتیمانیه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، كه‌ به‌داخه‌وه‌ هه‌ولێرییه‌كی نا هه‌ولێری، تووركومانێكی نا تووركومان ئیداره‌ی ده‌كات له‌ هه‌ولێر، ئه‌ویش مه‌عالی ئه‌حمه‌د كانی چه‌له‌بییه‌، ئه‌ویش شه‌ریكی كوَمپانیا و بیسنیسه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز وه‌زیری عه‌دلی هه‌رێم، چاوپوَشی ئه‌و مه‌هزه‌له‌یه‌ ده‌كات، له‌كاتێكدا ده‌بووایه‌ ئیداره‌یه‌كی باشی هه‌بێت، وه‌ زانیاری هه‌ڵه‌ ده‌داته‌ سه‌ركردایه‌تی پارتی و كاك مه‌سعوود به‌رزانی، ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌كانی تووركومان.

له‌ كوَتاییدا، ده‌مه‌وێت به‌ناوی گه‌لی تووركمانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و هه‌قیقه‌ته‌ بگه‌ینمه‌ سه‌ركردایه‌تی حكومه‌تی كوردستان به‌رێز كاك مه‌سعوود به‌رزانی، كه‌ ئه‌و ئیداره‌یه‌ی ئیستای په‌یوه‌ندییه‌ نیشتیمانیه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، دروَتان له‌گه‌ڵ ده‌كات و هیچ سوودێكی بوَ پارتی و حكومه‌ت نیه‌، ده‌بێت به‌ززوترین كات بگوَردرێت و كه‌سیی باشتر و سیاسه‌تی باشتر په‌یڕه‌و بكرێت، ئێستاكه‌ تووركومان میلله‌تی دووه‌مه‌ له‌ كوردستان، ئه‌گه‌ر تاوه‌كوو ئێستاكه‌ سیاسیه‌تێك و تێڕوارینێك نه‌بووه‌ ده‌رهه‌ق به‌ تووركومان، ده‌بێت له‌مه‌وپاش ئه‌و سیاسه‌ته‌ هه‌بێت.

ئه‌و ئالیه‌تی كاركردنه‌ی له‌گه‌ل مه‌سه‌له‌ی تووركومان هه‌یه‌، هه‌ڵه‌یه‌، میلله‌تی توركمان ئه‌و وه‌زیر و په‌رله‌مه‌نتارانه‌ی توركمان به‌ نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خوَیان نازانن و هیچ په‌یوه‌نیه‌كان له‌گه‌ڵدا نیه‌.

ئه‌و حیزب و لایانانه‌ نوێنه‌ری توركمان نین به‌ڵكوو دووژمنی میلله‌تی توركومانن، ده‌بێت له‌ نه‌وه‌ی نوی توركوومان بپرسن كێن كه‌ مووسته‌حه‌قن نوێنه‌رایه‌تیتان بكات.

دوونیا گوَراوه‌ و نه‌خشه‌ی هه‌رێمی كوردستان گوَڕاوه‌، تووركومان ده‌بێته‌ به‌شێك له‌ موعاده‌لاتی سیاسی، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه‌ ئێستاكه‌ له‌ حكومه‌ن به‌ناوی تووركومان، هیچیان خزمه‌ت به‌و وڵاته‌ ناكه‌ن و نوێنه‌ری میلله‌تی توركومان نیین.

ده‌بیت بیر له‌ ئه‌لته‌رناتیڤی تر بكرێته‌وه‌. . . پێش هه‌موو شتێكیش حكومه‌ت و پارتی دیموكراتی كوردستان، ئالیه‌ت و ئه‌و كه‌سانه‌ بگوَڕێت كه‌ مه‌له‌فی تووركومانیان لایه‌.

ده‌بێت حكومه‌ت سوود له‌ كه‌سایتی و گه‌نجی روشنبیری توركمان وه‌ربگرێت، وه‌ ئیًستاكه‌ش له‌ زانكوَكان و له‌ هه‌ندێك دامووده‌زگا نه‌وه‌یه‌كی نویی تووركومانی نیشتیمان په‌روه‌ر هه‌ن، كه‌ ده‌توانن ببنه‌ نوێنه‌ری میلله‌تی توركومان له‌ هه‌رێمی كوردستاندا.

كاوه‌ عاره‌ب

كه‌ركووك

 

Related Articles