حکمه‌تی بارزانی زۆرن، ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت له‌م نوسینه‌دا وه بیر سه‌رکردایه‌تی کورد و به‌تایبه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی بیهێنمه‌وه دوو حکمه‌تن، که له گه‌ل بارودۆخی ئێستای کوردستاندا ده‌بێت له به‌ر چاو بگیرێت چونکه هه‌مان مێژوی سه‌رده‌می بارزانی له ئێستادا خۆی دووباره ده‌کاته‌وه.
حکمه‌تی یه‌که‌م؛ له گفتوگۆی ساڵانی حه‌فتاکاندا له نێوان شۆرش و حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق، پشکی به‌شداری کورد له حکومرانیدا به چه‌ند پله و پایه‌یه‌کی باڵا که بیسه‌لمێنێت کورد هاوبه‌شی راسته‌قینه‌ی عێراقه دیاری کرا.بارزانی نه‌یهێشت هیچ که‌س له که‌سه نزیکه‌کانی خۆی پله و پایه له‌و حکومه‌ته وه‌رگرن.ره‌نگه تێگه‌یشتن له‌م حکمه‌ته بۆ ئه‌و کات ئاسان نه‌بوبێت، ولێ دوای راپه‌رین و دامه‌زراندنی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و دواتر به‌شداری کردنی کورد له حکومه‌تی ناوه‌ند له دوای پرۆسه‌ی رزگاریه‌وه ئه‌م حکمه‌ته روونتر ده‌رکه‌وت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆ نابێت که‌سه نزیکه‌کانی سه‌رۆک پله و پایه وه‌رگرن!
حکمه‌تی دووه‌م؛ له کاتی وتووێژی شۆرش و حکومه‌تی به‌غداد له سه‌ر وه‌رگرتنی مافه ره‌واکانی گه‌لی کورد له لیژنه‌ی دانوساندندا، بارزانی که‌سانی چاو له پله و پایه به‌شداری پێ نه‌ده‌کرد و نه‌ده‌نارد بۆ گفتوگۆ، له به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ک تماح و پله و سامانی دونیا کاریگه‌ر بێت له‌سه‌ر که‌سایه‌تی دانوساندنکار و سازش له سه‌ر ماف و مه‌رجه‌کان بکات.
له دوای چل و چوار ساڵ هه‌مان دۆخ دووباره ده‌بێته‌وه کورد شاند ده‌نێرێت بۆ به‌غداد له پێناو به‌شداری کورد له حکومه‌ت و به ده‌ستهێنانی مافه‌کانی، ولێ ئه‌وه‌ی ئێستا به دی ده‌کرێ پشتگوێ خستن و له بیرکردنی هه‌ردوو حکمه‌تی بارزانین که له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێیاندا، به‌وه‌ی له دوای پرۆسه‌ی رزگاری عێراقه‌وه به‌رێز هۆشیار زێباری وه‌کو که‌سێکی نزیکی سه‌رۆک یه‌که‌م که‌س بوو پۆستێکی باڵای له حکومه‌تی ناوه‌ند بۆ ماوه‌ی یانزه ساڵ وه‌رگرت.
یانزه ساڵ قۆرخکردنی پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له لا‌یه‌ن هۆشیار زێباریه‌وه له‌سه‌ر پشکی کورد، نه‌ماندیت رۆژێک له رۆژان له ناوه‌نده‌کانی راگه‌یاندن و سایته فه‌رمیه‌کان له مه‌ر مافه‌کانی کورد هه‌ڵوێستێکی هه‌بوبێت، له جێی وه‌رگرتن وداکۆکی له مافه‌کانی کورد، جگه له عێراقچێتی و خزمه‌ت کردن به پاشماوه‌کانی به‌عس له وه‌زاره‌ته‌که‌ی و ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی خۆی و ده‌وروبه‌ری، ته‌نانه‌ت له بێ هه‌ڵوێستی نا حه‌زانی کورد به که‌سێکی عێراقی بێلایه‌ن ستایشیان کردووه.
دوای یانزه ساڵ وه‌زیرایه‌تی له به‌غداد نها سه‌رۆکایه‌تی شاندی کوردستان ده‌کات بۆ وتووێژی دامه‌زراندی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی ناوه‌ند و به‌شداری کور د و وه‌رگرتنی مافه‌کانی ئه‌م نه‌ته‌وه داماوه، له کاتێکدا ناوبراو حه‌وتباره کاندیدی یه‌کێکه بۆ پۆستێکی باڵای پشکی کورد له به‌غداد، که ئه‌مه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه‌ی حکمه‌ت و نه‌هجی خه‌باتی بارزان نه‌مره.
هێلسینکی/ فینلاند/ 22/8/2014