ژمارەیەك پێشمەرگەی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان رەوانەی بەرەكانی شەڕ لەگەڵ داعش كران

 

 

 

ئەمرۆ هەینی ژمارەیەك لە پێشمەرگەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بۆ پشتیوانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان‌و شەڕ لەگەڵ چەكدارانی داعش رەوانەی بەرەكانی شەڕ كران.

پاش ئەوەی كە كۆمەڵەی زەحمەتكێشان پێشتر لەراگەیەندنەكانیدا ئامادەیی خۆی بۆ هەرچەشنە پشتیوانییەك لەهێزی پێشمەرگەی كوردستان لەدژی چەكدارانی تیرۆریستی داعش دەربڕی بوو، پێشنیوەرۆی ئەمرۆ هەینی 31 گەلاوێژ، پاش هاوئاهەنگی كردن لەگەڵ فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، ژمارەیەك پێشمەرگە‌و كادر‌و ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی كۆمەڵە رەوانەی بەرەكانی شەڕ لەگەڵ داعش كران.

پێشمەرگەكانی كۆمەڵە بەورەیەكی بەرزەوە لەلایەن سكرتێری گشتی كۆمەڵە هاوڕێ عومەر ئیلخانیزادە‌و ئەندامانی كومیتەی ناوەندی‌و كادرو پێشمەرگەكانی دیكەی كۆمەڵە بە سرودەوە رەوانەكران تا لە میحوەری كەركوك بەشداری شەڕ دژ بە چەكدارانی داعش دەكەن.

پێشتریش و لەكاتی ئازادكردنی قەزای مەخمور ژمارەیەك لە پێشمەرگەكانی كۆمەڵە لەو میحوەرە بەشداری شەڕ لەگەڵ داعشیان كردبوو.

 

 

 

Related Articles